به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی سی بی ئێس ڕاپۆرتی دا: کۆریای باکوور ئێزگه‌ی تاقی کردنه‌وه و هاویشتنی مووشه‌کی دوورهاوێژی «Hwasong-۱۵» که ده‌یتوانی خاکی ئه‌مریکا بکاته ئامانج، به ته‌واویی خاپوور کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئێزگه مووشه‌کییه له پارێزگای پیۆنگی باکووری دا بوو.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆریای باکوور له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ۲۲‌ی جۆزه‌ردانه که له نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆکی کۆریای باکوور له سه‌نگاپوور به‌ڕێوه چوو.
ترامپ پێشتر له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند بوو که کۆریای باکوور ئاماده‌یه تاکوو ئێزگه مووشه‌کییه‌که‌ی خۆی خاپوور بکات.
Your Comment